کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌كانی شۆڕشدا، پتر له‌ ئه‌رته‌شی شا ده‌وام ناهێنێ

Untitled 2

Untitled 2

وهكوو ڕهسمی ههموو ساڵێك، ئهمساڵیش ڕێوڕهسمی ڕۆژی ئهرتهش لهتاران و شارهكانی دیكه، وێڕای ڕێژهی هێزهچهكدارهكانی ئهرتهش و نومایشی بهناو داهێنانهكانی ئهرتهش لهبوار كهل و پهلی نیزامیهوه، بهڕێوهچوو. نومایشهكانی ئهمساڵ، بهچهندین حهرهكهتی فریوكارانهو گاڵتهجاڕی لهبوار بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ویرووسی كۆرۆنا، ڕازابوونهوه‌. ئهم نومایشههاوكات لهگهڵ تاران، له٢٤ ناوهندی ئۆستان بهڕێوهچوو.

ئهرتهشی نوێی ئێران لهماوهی مێژووی سهد ساڵهی خۆیدا، جهنایهتی بێ ئهژماری خوڵقاندووهكهههر ههمووی بۆ پاراستی دهسهڵاتی دهوڵهت و نیزامی سهرمایهداری ئهنجامی داوه‌. بهڵام لهو نێوهدا دهور و نهخشی جهنایهتكارانهی ئهم ئهرتهشهلهسهركوتی خهباتی جهماوهری و دژهپاشایهتیی ساڵ ١٣٥٧ی ههتاوی، لهههموو جهنایهتهكانی دیكهبهرچاوتره‌. لهماوهی ئهو یهك ساڵهدا كهخهڵكی ڕاپهڕیو بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی شا خهباتیان دهكرد، هێزهكانی ئهرتهش بهفهرمانی فهرماندهجهنایهتكارهكان، ههزاران كهسیان لهخهڵك، بهتایبهت لاوانی شۆڕشگێڕ، كوشت و ژمارهیهكی زۆر زیاتریشیان بریندار و كهم ئهندام كرد.

سهرهنجام كاتێك كهسهرانی ئهمریكا، ئاڵمانی ڕۆژئاوا، بریتانیا و فهڕانسهلهمانگی سهرماوهزدا كۆنفرانسی گوادلۆپیان بهڕێوهبرد، بهوهگهیشتن كهتهمهنی حكوومهتی پاشایهتی كۆتایی پێهاتووه‌. ئهوان بڕیاریان دا كهلهڕێگهی بههێز كردنی هێزهئایینیهكان بهڕێبهری خومهینی، لهبهدهسهڵات گهیشتنی هێزهچهپهكان و ئهگهری زاڵ بوونی هێزهكانی لایهنگری حكوومهتی شۆڕهوی بهسهر ئێراندا، ڕێگری بكهن. سهرانی ئهو دهوڵهتانهو لهسهرووی ههموویانهوهئهمریكا لهگهڵ باندی خومهینی دهستیان كرد بهموعامهلهو بڕیار درا لهڕێگهیبهدهستهوهدانی ئهرتهش، كهلهئهساسدا لهلایهن ڕاوێژكارانی ئهمریكاییهوهبارهاتبوون، بهڕهوتی ئیسلامی، شكست بهشۆڕش بێنن. ئهم سیاسهتهلهڕێگهی ڕاگهیاندنی بێ لایهن بوونی ئهرتهشهوهبهكردهوهدهرهات. لهحاڵێكدا كهگڕ و تینی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی ڕاپهڕیو دژبهڕژیمی پاشایهتی جار لهگهڵ جارێ زیاتر دهبوو، خومهینی بهدهركردنی پهیتا پهیتای ڕاگهیهندراوی ئهوهیكه‌ “من فهرمانی جههادم نهداوه‌”، ههوڵی دهدا چوارچێوهی ئهرتهش بپارێزێت و بیخاتهخزمهت ڕهوتی ئیسلامیهوه‌. سهرانی ئهرتهش بهفهرمانی هایزێر، ژێنێڕاڵی ئهمریكایی، پێش ئهوهیكهئهم هێزهزیان دیتوویهلهلایهن خهڵكی ڕاپهڕیوهوهلێكههڵوهشێتهوه، ڕادهستی هێزهئیسلامیهكانی كرد. لهمانگی خاكهلێوهی ساڵی ١٣٥٨دا، لهحاڵێكدا كههێشتا دوو مانگ لهڕووخانی ڕژیمی شا تێپهڕ نهببوو، خومهینی بهدهركردنی فهرمانێك ئاویتهتهیری بهسهر ئهرتهشی شا داكرد و ڕۆژی ٢٩ی خاكهلێوه ، ناوی ڕۆژی ئهرتهشی لهسهر داندرا. لهبهشێك لهفهرمانهكهی خومهینیدا هاتبوو كه‌: “خهڵكی ئێران ئهركی سهر شانیانهكهلهئهرتهشی ئیسلامی پێشوازی بكهن و حورمهتێكی برایانهیان لێبگرن. لهئێستادا ئهرتهش لهخزمهت میللهت و ئیسلام دایهو ئهرتهشی ئیسلامیه، و میللهتی شهریفی ئێمهپێویستهبهڕهسمیی بناسێت و پشتیوانیی خۆی ڕاگهیهنێت. ئێمهو ئێوهو ئهرتهش، پێویستهبرایانه، بۆ پاراست و ئهمنیهتی وڵاتهكهمان ههوڵ بدهین و كۆتایی بهفیتنهی ئاژاوهگێڕان و پشێویی گهندهڵان بێنین“.

بهڵام بهرهنگاربوونهوهلهگهڵفیتنهی ئاژاوهگێڕان و پشێویی گهندهڵانكهوهك ئهركێك بۆ ئهرتهش دیاری كرا، شتێك نهبوو بێجگهلهسهركوتی ئهو خهڵكهمافخوازهی كهپهیگیری ئامانجهكانی خۆیان بوون لهڕاپهڕین و ئاخێزی شۆڕشگێڕانهدا دژبهڕژیمی شا و بهردهوام لهدهستكهوتهكانی خۆیان دیفاعیان دهكرد. ئهركی ئهرتهش، هیچ شتێك نهبوو بێجگهلهسهركوتی خهڵكی كوردستان و توركهمهن سهحرا و سهركوتی خهڵكی خووزستان و سهركوتی ماسیگرهكانی شیلاتی شۆماڵ و كرێكارانی بێكاری ئیسفههان و شوێنهكانی دیكه‌. شتێك نهبوو بێجگهله  ههڵچنینی دهفتهری ڕێكخراوهسیاسیهكان و هێرش كردن بۆ سهر زانكۆكان و داخستنیان.

چاوخشاندنێك بهسهر كردهوهكانی ئهرتهش نیشانی دهدا كهگۆڕینی ڕژیم لهپاشایه‌‌تیهوهبۆ ئیسلامی، نهبوو بههۆی گۆڕینی كردهوهی ئهرتهش و بهپێچهوانهوه، كارێك كهئهرتهشی شا نهیتوانی دژبهشۆڕش بهسهرهنجامی بگهیهنێ، ئهرتهشی كۆماری ئیسلامی بهیارمهتیی باقیی ناوهندهسهركوتهكانی دیكهبهسهرئهنجامی گهیاند.

بهڵام لهڕاستیدا ئهرتهشی كۆماری ئیسلامی، وهك ههموو ئهرتهشهكانی دهوڵهتانی سهرمایهداری، لهئهساسدا دژبهخهڵك و دژهشۆڕشه، بهڵام فهرماندهكانی ئهرتهش، وتهبێژی سهربازهكان و نوێنهری بهرژهوهندی ئهوان نین. زۆربهی سهربازهكان و پێكهاتهی ئهرتهش، لهتوێژ و چین و كۆمهڵی ههژار و مامناوهند لهوانهلهڕۆڵهی بنهماڵهكرێكاریهكان پێكهاتوون. توێژ و گرووپهكانی ناو كۆمهڵ كهلهجهرهیانی گۆڕانكاریهكۆمهڵایهتیهكاندا و لهگهڵ قووڵ بوونهوهی كێشهمهكێشهچینایهتیهكان بهپێی بهرژهوهند و پێگهی چینایهتی، نهتهوهیی، ناوچهیی و تهنانهت ئایینیی خۆیان ههڵوێست دهگرن، لهگهڵ توندبوونهوهی قهیرانهكۆمهڵایهتیهكان و گۆڕانی هاوسهنگیی هێز، ئهم پێگهجیاوازانهلهسهر كردهوهو لایهنگیریی سیاسیی ئهوان كاریگهری دادهنێن. لهوهها باروودۆخێكدا دیواری پادگانهكان قهڵهشت دهبهستن و شایهدی كهم بوونهوهی وهفاداریی درۆیینهو ههڵاتنی سهربازهكان و پلهكانی خوارهوهی ئهرتهش و تهنیا مانهوهی فهرماندهكان و لاوازبوونی ئهرتهش دهبین. بێ گومان، ئهرتهشی كۆماری ئیسلامیش بهدهر لهو یاسایهنیه‌. ئهم ئهرتهشهسهرهڕای ڕواڵهتی فریوكارانهی، پووشاڵیتر لهئهرتهشی شایهو لهبهرامبهر شهپۆلهكانی شۆڕشدا، لهئهرتهشی شا ناتوانێ زیاتر دهوام بێنێت.