کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ ویژدانی نوستووت وه‌خه‌به‌ر هات، چه‌كه‌كه‌ت دانێ

2022 07 10 20 14 18 398

شه‌پۆڵێكی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سیاسی، گوشار بۆسه‌ر ژنان، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان، خستنه‌ڕێی ناوه‌ندێكی نوێ له‌ ژێر ناوییپولیسی ئه‌منییه‌تی ڕه‌وانیبه‌ مه‌به‌ستی سه‌ركوتی زیاتر، ته‌بلیغات و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی به‌ربڵاو، له‌ لایه‌ن خامنه‌یی و ئاخوونده‌كانیتری ناو حكوومه‌ته‌وه‌، كه‌وتۆته‌ڕێ تا به‌ر به‌ په‌ره‌سه‌ندن و پێشڕه‌ویی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بگرن. ڕژیم به‌م كارانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات ئێران بۆ ده‌یه‌ی ٦٠ و لووتكه‌ی به‌ربه‌ڕیه‌ت و تووندوتێژی حكوومه‌تی ئیسلامی بگه‌ڕێنه‌ته‌وه‌.

عه‌لی خامنه‌یی له‌ وتار‌ی دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ری خۆیدا، خودای ساڵ١٤٠٠۱ی هه‌ر به‌ خودای ساڵی ١٣٦٠ ناو لێبرد و له‌ ژێر ناوی دیفاع له‌ ئه‌منیه‌تی ڕه‌وانیدا، به‌ به‌رپرسانی باڵای نیزامی و ئه‌منییه‌تی، فه‌رمانی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خه‌ڵك و موخالفینی سیاسی ده‌ركرد. خودای ساڵی ١٣٦٠ بۆ خامنه‌یی، ئاماژه‌یه‌ به‌‌ ئێعدامی ئه‌و هه‌زاران زیندانیه‌ سیاسیه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگاش له‌كاتی خۆیدا له‌م جینایه‌تانه‌ ئاگادار نه‌كرا.

وته‌كانی خامنه‌یی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرابوو بۆ خه‌ڵكی ناڕازیی و ئه‌گه‌ر نه‌یانهه‌وێ ئه‌و نیزامه‌ ته‌حه‌ممول بكه‌ن، ده‌بێ چاوه‌ڕێی خودایه‌ك بن كه‌ له‌ ده‌یه‌ی ٦٠دا به‌نێوی ئه‌و، هه‌زاران كه‌س قه‌تڵی عام كران. به‌ڵام له‌ پشت ئه‌م هۆشداری و هه‌ڕه‌شانه‌وه‌ ترسێك له‌ جێگه‌وپێگه‌ی لاوازی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا هه‌یه‌. خه‌ونی ڕووخان و له‌ناوچوون بۆ به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڕاده‌یه‌ك خۆفناكه‌، كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسن. ئاڵوگۆڕ و پاڵاوتنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ ئاستی باڵای سپای پاسداران و دژبه‌رانی خامنه‌یی، هێمایه‌كه‌ له‌ ترس و پرژوبڵاویی، له‌ناو ڕیزه‌كانی دوژمندا.

پێ به‌ پێی هه‌ستكردنی ڕژیم به‌ مه‌ترسیه‌كان بۆسه‌ر خۆی و قووڵبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر و ئه‌گه‌ری ئاخێزێكی به‌ربڵاو و گشتی، تووندوتیژی دام و ده‌زگای ڕژیمیش په‌ره‌یسه‌ندووه‌. له‌م پێوه‌ندیه‌دا هێزه‌ جه‌ماوه‌ریی و ئازادیخوازه‌كان له‌ بانگه‌شه‌یه‌كدا بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، داوایان لێكردوون به‌ خه‌ڵك په‌یوه‌ست بن و ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵك نه‌كه‌ن. سینماگه‌ران و موسیقاكاران له‌ ڕاگه‌یاندن و سرووده‌كه‌یه‌ندا داوایان له‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان كردووه‌، چه‌كه‌كانیان دابنێن و ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكی ناڕازیی نه‌كه‌ن.

ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ ویژدانی نوستووت وه‌خه‌به‌ر هات، چه‌كه‌كه‌ت دانێ…… ئێستا دوو كه‌س له‌ سینماگه‌رانی به‌رچاو واته‌، محه‌ممه‌د ڕسوڵ ئۆف و مسته‌فا ئالی ئه‌حمه‌د، به‌ هۆی واژۆی بانگه‌شه‌یچه‌كه‌كه‌ت دانێده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.

خه‌ڵك كه‌ خاوه‌نی ئه‌زموونه‌كانی ساڵی ١٣٥٧ی ئێران و ئاخێزه‌ ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانن، به‌ درووستی و زۆر به‌رپرسانه،‌ داوا له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕژیم ده‌كه‌ن چاره‌نووسی خۆیان به‌ چاره‌نووسی ئه‌م ڕژیمه‌ كۆنه‌په‌ره‌ست و گه‌نده‌ڵه‌ ئیسلامییه‌وه‌ گرێ نه‌ده‌ن، دژ به‌ خه‌ڵك نه‌وه‌ستنه‌وه‌، بڕووبیانووی به‌ناومه‌ئمور و مه‌عزوور بوونله‌ دوای ڕووخانی ڕژیم، كرده‌وه‌ی جینایه‌تكارانه‌ی ئه‌وان پاساو ناكات

خامنه‌یی و هاوبه‌شه‌كانیان ناتوانن كۆمه‌ڵگه‌ بۆ سه‌رده‌می ده‌یه‌ی ٦٠ بگه‌ڕێننه‌وه‌، گه‌شه‌ی تكنۆلۆژیا، ئیمكاناتی پێوه‌ندی به‌ربڵاو، بوونی ملیۆنان ئێرانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گه‌شه‌ی ووشیاری و حزووری به‌رچاوی ملیۆنان كرێكار، موعه‌لیم، خانه‌نشینكراو، ژن، نووسه‌ر و هه‌واڵنێر، هونه‌رمه‌ند و خوێندكار و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ٤٣ ساڵ سه‌ركوت و جینایه‌تی ڕژیم، ناكرێت له‌ بیر و زه‌ینی خه‌ڵكدا بسڕدرێته‌وه‌ و ڕاستییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا پێچه‌وانه‌ بكرێته‌وه‌.

درووشم و بانگه‌شه‌ی چه‌كه‌كه‌ت دانێ له‌ كوردستان، زۆر له‌وه‌ش گرینگتره‌. ئه‌م درووشمه‌ واته‌، بانگه‌شه‌ و داواكردن له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی خه‌ڵك نه‌وه‌ستنه‌وه‌، ته‌قه‌ له‌ كۆڵبه‌ران و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی نه‌كه‌ن، چه‌كه‌كانتان فڕێبده‌ن یان له‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ جینایه‌تكاره‌كان سه‌رپێچی بكه‌ن و نه‌بنه‌ ئامرازی سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ر.

به‌شێكی عه‌زیم له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و به‌ تایبه‌ت سه‌رباز و پله‌ نزمه‌كان، سه‌ر به‌‌ توێژی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگان و به‌هۆی ناچاری، نه‌بوونی وشیاری، هه‌ژاری و بێكارییه‌وه‌، چوونه‌ته‌ خزمه‌ت ڕژیمی ئیسلامی و حیسابی ئه‌وان له‌ حیسابی فه‌رمانده‌ گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاره‌كان، سیخوڕ و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی دز و جینایه‌تكاری ڕژیمی ئیسلامی، جیایه‌. له‌ساڵی ١٣٥٧دا پۆل پۆل له‌ هێزه‌ نیزامییه‌كان نه‌ته‌نیا به‌شداری‌ سه‌ركوتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌ره‌ڕۆی په‌هله‌وییه‌وه‌ نه‌بوون، به‌ڵكوو به‌ تووڕ هه‌ڵدانی چه‌كه‌كانیان، به‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت به‌ خه‌بات له‌ دژی حكوومه‌تی په‌هله‌وی، به‌ كرده‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ڕووخانی نیزامی سه‌ڵته‌نه‌تی.

درووشم و داخوازی چه‌كه‌كه‌ت دانێ، خواستێكی ئینسانیی و پیرۆزه‌، ته‌نانه‌ت خزمه‌تێكه‌ به‌و هێزانه‌ش كه‌ ئه‌ندامی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕژیمن و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌ مانه‌وه‌ و جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا نییه‌. به‌رده‌نگی چه‌كه‌كه‌ت دانێ، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ هه‌ر ئێستا و به‌ هه‌ر هۆكارێك له‌ناو دام و ده‌زگای سه‌ركوتی ڕژیمدان، له‌ سه‌ركوت و جینایه‌ته‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته‌دا به‌شداریی نه‌كه‌ن و خۆیان له‌ خزمه‌ت به‌م ڕژیمه‌ به‌دناو و ڕه‌سوایه‌، بپارێزن