شه‌وی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، دۆناڵد ترامپ له ترۆس سۆشیاڵ ڕایگه‌یاند كه ئێران و ئیسڕائیل له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی كاتی ڕێككه‌وتوون و ئه‌گه‌ر پابه‌ند بن له ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا شه‌ڕی ١٢ ڕۆژیان كۆتایی پێ دێت.
وته‌ی دۆناڵد ترامپ له حاڵێكدا بوو كه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بێ وچان ناوچه نیزامییه‌كانی ئێرانیان ده‌كرده ئامانج و پاش چه‌ند كاتژمێر بنیامین نتانیاهوو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ترامپ ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران هێرشه‌كانی كۆتایی پێ بێنێت، ئیسڕائیلیش هێرشه‌كانی ڕاده‌گرێت. هه‌روه‌ها عه‌باس عه‌راقچیش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس وتی: ئه‌وه ئێمه نه‌بووین كه هێرشه‌كانمان ده‌ست پێكرد و ئیسڕائیل بوو، تا كاتژمێر ٤ی به‌یانی سێشه‌ممه ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل كۆتایی به هێرشه‌كانی بێنێت، ئێرانیش هێرش ناكاته سه‌ر ئیسڕائیل.