به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له به‌رواری ٢٤ی ڕه‌زبه‌ردا به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندانی فه‌شافوویه، ئه‌و به‌ندیخانه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراوه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی قه‌یرانێكی مرۆیی له ئارادایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی گاردی ئه‌منییه‌تی زیندان چه‌ندین جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوانی نێو زیندان و وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان، كه‌لووپه‌لی به‌ندكراوانیان شكاندووه و تێكداوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان چه‌ندین جار به‌رق، ئاو، گاز و تهلهفوونی زیندانیان قه‌تع كردووه و به‌و شێوه‌یه هه‌وڵیان داوه كه‌ش و هه‌وایه‌كی تۆقێنه‌ر به‌سه‌ر زیندان دا زاڵ بكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی زیندانی ئێڤین كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌یان بۆ فه‌شافوویه گواستووه‌ته‌وه و هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ دابین نه‌كردوون به‌نده‌كان زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه و هیچ جۆره ئیمكاناتێكی پزیشكی و ده‌رمانیش له‌به‌رده‌ستدا نییه.