کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستكردنی كانگای زێڕی زه‌ڕشوورانی تیكاب به‌ كه‌رتی تایبه‌ت

ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستكردنی كانگای زێڕی زه‌ڕشوورانی تیكاب به‌ كه‌رتی تایبه‌ت

به‌ وته‌ی چالاكانی كرێكاری شاری تیكاب، ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی چه‌ند ساڵه‌ هه‌وڵی ڕاده‌ستكردنی مه‌عده‌نی زه‌ڕشوورانی تیكاب به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌دات و ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی كرێكارانی شاغڵ له‌و كانگایه‌.

چالاكانی كرێكاری ده‌ڵێن: به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌یانه‌وێت بۆ گه‌شه‌پێدانی مه‌عده‌نی زه‌ڕشوورانی تیكاب، ئه‌و كانگایه‌ ڕاده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كێان له‌سه‌ر چاره‌نووسی كرێكاران و مافه‌كانیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌. ئێستا كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ نیگه‌رانی چاره‌نووسی پیشه‌یی و داهاتووی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن. كرێكارانی زه‌ڕشووران ده‌ترسین كه‌ چاره‌نووسی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ش وه‌كوو ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی دیكه‌ی لێ بێت كه مایه‌پووچ بوون و به‌ سه‌دان كرێكاریان بێكار كردووه‌.