به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه له نێوان وڵاتانی ئیسرائیل و سووریادا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێی ئه‌منیه‌تی واژۆ بكرێت.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه به پشتیوانی و نێوانگیری وڵاتی ئه‌مریكاوه ئه‌گه‌ری هه‌یه واژۆ بكرێت و هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنیاندا باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له سووریا ده‌كرێته‌وه و هاوكات سووریا ده‌چێته نێو په‌یمانی ئیبراهیمه‌وه. له هه‌مان كاتدا “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، له ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كدا كه به ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوویی ناوی ده‌بات، هه‌وڵ ئه‌دات به گشتی ده‌ستێوه‌ردانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سووریادا كۆتایی پێ بێنێت و سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا به‌سه‌ریدا زاڵ بكات.
