کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌هواز

ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌هواز

چوار به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئه‌هواز كه‌ حوكمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، مه‌ترسی سێداره‌ دانیان له‌ ئارادایه‌.

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، ناسناوی ئه‌م چوار به‌ندراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌:”محه‌ممه‌د ڕه‌زا موقه‌ده‌م” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، “موعین خه‌نفه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، “عه‌دنان غه‌بیشاوی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و “عه‌لی مه‌جده‌م” ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ. جێگای ئاماژه‌یه‌ سێ كه‌س له‌و به‌نكراوانه‌ بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ یه‌ك مانگه‌ له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاده‌گیرێن و به‌ هۆی نادیاری چاره‌نووسیان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.