ژیلا به‌نی یه‌عقووب، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ند به‌ندكراوی ژن به بیانووی سێكس له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سێداره بدرێن.
ئه‌و پارێزه‌ره له په‌یامه‌كه‌ی دا وتی: له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ژماره‌یه‌ك ژن بوونیان هه‌یه كه به بیانووی سێكس له ده‌ره‌وی هاوسه‌رگیری سه‌ره‌تا به سه‌نگسار مه‌حكووم و دواجار حوكمه‌كه‌یان بۆ ئێعدام گۆڕاوه. ئه‌و به‌ندكراوانه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش كراون و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی سزاكانیانن. ژیلا به‌نی یه‌عقووب له په‌یامه‌كه‌ی دا داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه ڕێگه له به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی حوكمی ئه‌و به‌ندكراوانه بگرن.