به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به بنه‌ماڵه‌ی “عه‌باس دریس” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام‌یان ڕاگه‌یاندووه كه له ١٠ ڕۆژی داهاتوودا ناوبراو له‌سێداره ده‌درێت و ئه‌توانن دوایین دیدارتان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام بده‌ن.
“عه‌باس دریس” له به‌ندكراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و له شایه‌تحاڵانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی به‌نده‌ر ماهشههر بوو كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مه‌ئمووره‌ی ڕژیم كه كوژراوه ڕه‌زایه‌تیان داوه به‌ڵام حوكمی ئێعدامی عه‌باس له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه و بڕیاره حوكمه‌كه‌ی له ڕۆژانی داهاتوودا جێبه‌جێ بكرێت. دایكی عه‌باس و سێ كوڕی ئه‌و به‌ندكراوه له گرتهویدۆیهكدا داوا له خه‌ڵكی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن ڕێگه له ئێعدامی “عه‌باس دریس” بگرن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، په‌روه‌نده‌ی چوار به‌ندكراوی به‌لووچی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی “عه‌یدوو شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلغه‌نی شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلڕه‌حیم گۆرگیچ” و “سوله‌یمان شه‌هبه‌خش” ڕه‌وانه‌ی دیوانی باڵای واڵات كراوه و ئه‌گه‌ر حوكهكه پشتڕاست بكرێت، ئه‌وه هه‌ر چواریان له‌سێداره ده‌درێن.