به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “سامان خه‌یاره” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی سنه كه به تۆمه‌تی موحاره‌به سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پی زانیارییه‌كان، “سامان خه‌یاره” به تۆمه‌تی “موحاره‌به و ڕێكخستنی گرووپی چه‌كدار دژبه كۆماری ئیسلامی” بۆ ماوه‌ی ٧ ساڵه له زیندانی قزلحه‌سار به‌ند كرا‌و. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بڕیاره حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به‌ڕێوه بچێت.
