به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت دوو برای خه‌ڵكی شارستانی كووهده‌شت له پارێزگای لۆڕستان به ناوه‌كانی حه‌مید و مه‌یسه‌م كوشكی له سێداره بدات.
حه‌مید و مه‌یسه‌م كوشكی پێشتر و له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ برایه‌كی دیكه‌یان به ناوی فه‌رمان كوشكی به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. ڕۆژی ٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، فه‌رمان كوشكی له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره درا و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا حه‌مید و مه‌یسه‌میش ئێعدام بكرێن. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆشداریان داوه كه ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی ئه‌و سێ برا نادادپه‌روه‌رانه بووه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش كرابوون. ئه‌گه‌ر حه‌مید و مه‌یسه‌م له‌سێداره بدرێن، خۆشكه‌كه‌یان بێ سه‌رپه‌ره‌ست ئه‌مێنێت و كه‌س نییه یارمه‌تی بدات.