به‌پێی زانیارییه‌كان، خۆپێشانده‌رێكی شۆڕشی به‌فرانباری ٩٦ به ناوی “مێهدی مووسه‌ویان” كه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای كوێركردنی چاوی مه‌ئموورێكی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و به قه‌ساس مه‌حكووم كرابوو، له ژێر گوشاردایه بۆ ئه‌وه‌ی ١٤ ملیارد تمه‌ن دییه به‌و مه‌ئمووره‌ی ڕژیم بدات، تاكوو چاوی كوێر نه‌كه‌ن.
“مێهدی مووسه‌ویان” كرێكاری ئارماتۆربهنده و ته‌واوی دارونه‌داری فرۆشتووه تا توانیوه‌یه یه‌ك ملیارد تمه‌ن جۆر بكات، ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم هه‌ڕشه‌یان لێ كردووه كه ئه‌گه‌ر ١٣ ملیارد تمه‌نی دیكه جۆر نه‌كات ئه‌وه به‌پێی حوكمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دادگا، بینایی چاوێكی لێ ده‌ستێنن. بڕیاره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له حاڵێكدایه كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا چاوی ده‌یان ناڕازی كوێر بوو به‌ڵام هیچ تاوانبارێك سزا نه‌درا.