به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژنێكی قوربانی منداڵ هاوسه‌ری خه‌ڵكی ئه‌هواز به ناوی مه‌ریه‌م به تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێكی تاوانبار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به ئێعدام مه‌حكووم بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ریه‌م له ته‌مه‌نی منداڵی دا ناچار به هاوسه‌رگیری كراوه و پاش چه‌ند ساڵ ئه‌شكه‌نجه و ئازار له‌لایه‌ن هاوژینه موعتاده‌كه‌ی، كچێكی بووه و دواجار هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ركه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك جیابووه‌ته‌وه. باوكی مه‌ریه‌م به هاوكاری كه‌سێك كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دووكانێك گۆڕاوه‌ته‌وه و خاون دووكانه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ مه‌ریه‌م و كچه شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی له كۆترخانه‌ی ماڵه‌كه‌ی دا زیندانی كردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا خاوه‌ن كۆترخانه‌كه به‌رده‌وام ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر مه‌ریه‌م و كچه‌كه‌ی، مه‌ریه‌م چه‌ند جار هه‌وڵی ده‌ربازكردنی خۆی و كچیه‌كه‌ی داوه و له دوا هه‌وڵی دا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام تاوانبار به‌دوایدا كه‌وتووه و له شه‌ڕێك دا كوژراوه. ئێستا مه‌ریه‌م هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوێك و دوو ژنی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و به هاوكاری له كوشتن تۆمه‌تبار كراوه.