ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی، شاهڕووخ دانشوه‌ركار، وه‌حید به‌نی عامریان، پوویا قوبادی، بابه‌ك عه‌لیپور و بابه‌ك شه‌هبازی بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گواسترانه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو له ناكاودا كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی تارانی گه‌وره بۆ به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزران. هه‌ر چه‌ند به‌ندكراوان به‌رگریان له خۆیان كردووه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له كاتی گواستنه‌وه‌یان توندووتیژییان نواندووه. پێشتر ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه بۆ زیندانی تارانی گه‌وره ڕاگوێزرابوون و ئێستا گواستنه‌وه‌ی له ناكاویان گومانی لای چالاكانی مافی مرۆڤ درووست كردووه و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه هۆشداری به كۆماری ئیسلامی داوه.