کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری بێكاری هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری كه‌شاوه‌رزی له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

ئه‌گه‌ری بێكاری هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری كه‌شاوه‌رزی له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌ ٢٣٠ یه‌كه‌ی كه‌شاوه‌رزی، ئه‌گه‌ری بێكاری هه‌زار و ٢٠٠ كرێكار له‌ ئارادایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ١١ هه‌زار و ٣٧٦ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌شاوه‌رزی له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی چالاكن و ٢١ هه‌زار و ٩٢٥ كرێكار له‌و ناوه‌ندانه‌ كار ده‌كه‌ن. له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٤وه‌ ٢٣٠ یه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنان تووشی داڕمانی ئابووری بوون و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كات، هه‌زار و ٢٠٠ كرێكار بێكار ده‌كرێن.