به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌رپرسانی زیندانه‌كانی ته‌ورێز و ورمێ به “مورته‌زا ئیسماعیلیان، هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شاهیوه‌ند و مێهدی شه‌ره‌فیان” وتووه كه به زوویی حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا مورتەزا ئیسماعیلیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی تەورێز کرا. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزی لقی ئیجرای ئه‌حكام كراون. ئه‌و سێ به‌ندكراوه به‌دوای دیدار لەگەڵ سەعید نووری، جێگری جێبەجێکاری داواکاری گشتیی ورمێ و دوو بەرپرسی دیکەی دەزگای قه‌زایی، ئاگادار كراونه‌ته‌وه کە لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی سکاڵاکارەکانیان، لە ماوەی حەفتەیەکدا، سزای بڕینەوەی په‌نجه‌كانیان جێبەجێ دەکرێت.