ڕۆژنامه‌ی تلێگراف ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بڕیاره كولیه‌تی سپای پاسداران بخاته نێو لیستی تیرۆریسمه‌وه.
به‌وته‌ی هێندیك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، هه‌وڵه‌كان به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٧ شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران دا زیادی كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن وه‌زیری ئه‌منیه‌ت و وه‌زیری وڵاتی به‌ریتانیاوه پشتیوانی لێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت هه‌ر كه‌سێك جل و به‌رگ و نیشانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه‌ی پێ بێت ده‌كه‌وێته نێو لیستی تیرۆره‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینترپۆله‌وه چڕتر ده‌بێته‌وه.