به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “ڕه‌سول یادیار” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “گوكته‌په” سه‌ر به شاری بۆكان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ناوبراو له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆری هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی بێهداری گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه، به‌ڵام به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و لێرسینه‌وه‌یه‌كی زۆرتر، دیسان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
