ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه‌ی له درووبینی چاودێری پڕ كردووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، دووربینی چاودێری له هه‌موو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شاری سنه، به‌هاران، نایسه‌ر و حه‌سه‌ن ئاوا دامه‌زراندووه و هاتووچۆی خه‌ڵكی پێ كۆنتڕۆڵ ده‌كات. پێشتریش هه‌واڵی هاوشێوه له شاره‌كانی سه‌قز، مهاباد و بۆكان پێ گه‌یشتبوو.