به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌کی مه‌ی، رۆژی جیهانی کرێکار، هێزه‌کانی حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له به‌رێوه‌چوونی مه‌راسمه‌کانی تایبه‌ت به‌م رۆژه، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا زاڵ كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له مه‌یدان ئێقباڵ و شه‌قامی سیروس، شه‌شی به‌همه‌ن، مه‌یدانی سنه‌دژ، کارئاموزی، فه‌یزئاوا و مه‌یدانی نه‌بوه‌ت هێزێکی ئه‌منیه‌تی زۆریان بڵاوه پێ کردووه و به سازكردنی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار گرتووه. هه‌ر چه‌ند ڕژیم له رۆژانی رابردوو و پێش یه‌کی مه‌ی، به بانگهێشت کردنی چالاکانی کرێکاری ئه‌و شاره هه‌ولی دابوو ده‌سپێشخه‌رانه به‌ر به ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه بگرێت، به‌ڵام چالاکانی کرێکاری سنه له چه‌ند مه‌راسمی جۆراوجۆر رێزیان له‌و رۆژه گرت و به‌لێنیان دا كه تا گه‌یشتن به مافه‌کانیان درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ن.