ماوه‌ی یه‌ك مانگه سه‌حه‌ر مه‌میزاده، چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌حه‌ر مه‌میزاده و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌رده‌بیل چه‌كیان له سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌حه‌ردا داناوه و هه‌موو ئامێر ئه‌له‌كترۆنییه‌كانیان زه‌وت كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌پاڵ ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ست دا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.