به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و قوروه به‌ناوه‌كانی “سیروان محه‌ممه‌دی” و ” زیبا ئومیدی فه‌ر” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیروان محه‌ممه‌دی” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا له‌لایه‌ن حه‌فازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شه‌هرامفه‌ری سنه گوازرابوو و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “زیبا ئومیدی فه‌ر” ڕۆژنانهوانی “كوردپرێس” له شاری قوروه كه نه‌خشێكی گه‌وره‌ی له ئاشكراكردنی دزی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم له‌و شاره‌دا هه‌بوو ڕۆژی ١٦ سه‌رماوه‌ز به تۆمه‌تی گرتنی وێنه و ویدیۆ له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا به‌هۆی ناله‌باربوونی دۆخی ته‌ندرووستی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه به‌سته‌ری كراوه.