به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی كوردی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ به ناوی جاوید حه‌لیمیان به بیانووی سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئموورانی زیندان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
جاوید حه‌لیمیان پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا به ئێعدام مه‌حكووم و دواجار، سزاكه‌ی بۆ ٣٠ ساڵ زیندان و بێبه‌شبوون له خزمه‌تگوزاری كه‌م كرایه‌وه. ناوبراو ماوه‌ی پێنج ساڵه له به‌ندیخانه‌ی ورمێ زیندانی كراوه و به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له كاتی پشكنینی به‌ندی چوار له‌لایه‌ن دوو كه‌س له به‌رپرسانی زیندان به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دئه‌مین سه‌یف زاده و مێهدی فاتمی دراوه‌ته به‌ر لێدان و بریندار كراوه.