ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه له باشووری كوردستانه‌وه ده‌یانه‌ویست ده‌ربازی سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوته‌وه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به لێدان و ئازار ڕێگه‌یان له ده‌ربازبوونی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆ ناو خاكی ئێران گرت. شایانی باسه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له پێش چاوی منداڵی ئه‌و بنه‌ماڵه باوكیان ئازار داوه و هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌ر‌ده‌ست دا نییه.
