کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان

ڕۆژی ڕابردوو، برایڕوحوڵڵا كركیبه‌ندكراوی سیاسی ڕایگه‌یاند كه‌ براكه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای  پاسداران، له‌ ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندایه‌.

ڕوحوڵڵا كركیبرایئه‌مین كركیله‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران له‌ ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوییه‌. “ئه‌مین كركیكرێكاری ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، ساڵی ١٣٩٦ به‌ هۆیبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری دزفول، گیانی له‌ ده‌ستدا و پاش ڕۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌یه‌. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ ساڵانه‌‌ له‌ ژێر گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدان و باره‌ها بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.