کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری په‌نابه‌ران له‌ سنووری باكووری كوردستان

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری په‌نابه‌ران له‌ سنووری باكووری كوردستان 2

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، قاچاخچیه‌كانی مرۆڤ له‌ سنووری نێوان ئێران و توركیا په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، پاكستانی و به‌نگلادشی ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌ده‌ن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ له‌ سنووری باكووری كوردستان، په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، پاكستانی و به‌نگلادشی زیندانی و داوای پاره‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. كاتێك په‌نابه‌ران له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی قاچاخچییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن.