ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، ١٣ قوتابی مه‌دره‌سه‌ی “قه‌ڵه‌مچی” له گوندی كه‌ره‌جۆی سه‌ر به شاری سنه، له‌لایه‌ن مامۆستای قوتابخانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، مامۆستای قوتابخانه‌ی قه‌ڵه‌مچی به بیانووی ونبوونی شارژێری مۆبایله‌كه‌ی، ١٣ قوتابی ئازار داوه به جۆرێك كه ئاسه‌واری لێدان به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره. جێگای ئاماژه‌یه كه موعه‌لیمی ئه‌و قوتابخانه هه‌ڕه‌شه‌ی له قوتابیان كردووه كه ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌و ڕووداوه ئاگادار بكه‌نه‌وه، زۆرتر ئازار ده‌درێن.