به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د په‌یغامی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی شاری شنۆ، به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم، له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
ئه‌و هاووڵاتییه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به هۆی شکه‌نجه و ئازاری له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره، جه‌ڵته‌ی دڵ لێ داوه و به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه. شایانی باسه پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگری ئه‌و به‌ندكراوه، به بێ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌دا تێپه‌ڕ بكات، دیسان بۆ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ڕاگوێزراوه‌ته‌وه و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی هه‌یه.
