له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به بیانووی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم دژ به حكوومه‌ت له كاتی مه‌راسیمی عاشوورادا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مه‌عسوومه سنه‌وبه‌ری و ناوبراویان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی عاشوورا له به‌ندی ژنانی زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان دژ به حكوومه‌ت دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“، “له‌عنه‌ت له خومه‌ینی” و “سه‌ڵاو له ئازادی“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و مه‌عسوومه سنه‌وبه‌رییان به توندی ئازار داوه. مه‌عسوومه سنه‌وبه‌ری له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١ و دایكی كچێكی مێرمنداڵه كه له مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ بۆ زیندانی فه‌ردیس گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم“، “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی“، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ته‌ی ناڕه‌وای دیكه به ٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.