عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند، هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دراوه.
عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند له ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندێكی دیكه به ناوی هاوڕێ قۆوه له جاده‌ی نێوان پیرانشار بۆ مهاباد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و له ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزراوه. عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند بۆ ماوه‌ی ٦٤ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا پێویستی به‌ر ده‌مان هه‌یه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه ناجێگیره، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی مهاباد ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.