ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، “سۆما عەلیزادە” بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی ورمێوه دراوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و پاشان بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان لە پێش چاوی باقی بەندکراوەکانی زیندانی ورمێ، “سۆما عەلیزادە”یان داوەتە بەر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و هەتا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بەند و چارەنووسی نادیارە. جێگای ئاماژه‌یه‌كه “سۆما عەلیزادە” ڕۆژی دووشەممە ٣ی مانگی گەلاوێژ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
