به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپێكی وازهێنان له مادده‌ی هۆشبه‌ر له شارستانی “جالق”، تووشبووان ئه‌شكه‌نجه و ئازار ئه‌ده‌ن.
زۆربه‌ی كه‌مپه‌كانی وازهێنان له مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك به ڕژیمه‌وه ئیداره ده‌كرێت و هیچ چاودێریێك به‌سه‌ریاندا نییه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له شاری “له‌نگروود”، ئاگر له كه‌مپێك كه‌وت و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دا، ٣٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش وێنه‌ی هاوشێوه له ئه‌شكه‌نجه و ئازاری تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت بایه‌خیان پێ نه‌داوه.