ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، به‌ندكراوێكی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له زیندانی ورمێ به ناوی بابه‌ك مه‌حموودی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه درایه به‌ر لێدان و بریندار كرا.
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بابه‌ك مه‌حموودی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی چوار زیندانی ورمێ كرا. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌فسه‌رێكی زیندانی ورمێ به پاشناوی سه‌لیمی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی بۆ ژووری نیگه‌هبانی بانگهێشت كردووه و پاش كه‌له‌بچه كردن، به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری داوه.