به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، “فوئاد فه‌تحی” به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه، به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به دۆخی خراپی ڕاگرتنی به‌ندكراوان، ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر بووته‌وه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین، كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به خراپی دۆخی شوێنی ڕاگرتنی به‌ندكراوان، له‌سه‌ره‌وه بوونی ژماره‌ی به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی دیكه‌ی ڕاگیراو له‌و زیندانه كه له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه هاندراون، هێرش كراوه‌ته سه‌ریان. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆخی ته‌ندروستی “فوئاد فه‌تحی” و كۆمه‌ڵێكی دیكه له زیندانیانی به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ناجێگیره و پێویستی خێرایان به ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.
