ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئومید فه‌تحی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له ئه‌و زیندانه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر دراوه.
ناوبراو له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “تێكدانی بیروڕای گشتی“، حوكمی “شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌و به‌ندكراوه به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی زیندان، چاو و چه‌ند شوێنی دیكه‌ی له جه‌سته‌ی زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و شارومه‌نده، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه.