به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌كرێگیراوی ڕژیم له زیندانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی فه‌ردین جه‌هانی(سه‌رۆكی حه‌راسه‌تی زیندان)، مه‌نسوور خه‌ڵوه‌تی(به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندان) و ڕه‌زا ڕۆسته‌می(به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی زیندان) به ئه‌نقه‌ست به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ندیخانه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌ده‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و سێ به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم وێڕای بێڕێزی كردن به به‌ندكراوان، زیندانیانی سیاسی كه‌له‌بچه و له نێو به‌نده‌كانی دیكه ده‌سووڕێننه‌وه. هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌ندكراوانی سیاسی و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ن به ئه‌ندامی به‌سیج و وه‌كوو سیخوڕ كه‌ڵگیان لێ وه‌ربگرن. ئه‌گه‌ر به‌ندكراوێك به‌رگری له كه‌رامه‌تی ئینسانی خۆی بكات، له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كوو ده‌رمان، مه‌ره‌خه‌سی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش ده‌كرێت.