ڕۆژی شەممە ٣٠ی مانگی ڕێبەندان، هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ” ئارەزوو لەتیفی”یان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه و پاش ئه‌وه كه حاڵی تێكچووه ناوبراویان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “ته‌وحید”ی سنه.
ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٨ و نیوی به‌یانی، “ئارەزوو لەتیفی” خۆشکی به‌ندكراوی سیاسی “کیومەرس لەتیفی”، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری لەسه‌ر تەندروستی و چارەنووسی براكه‌یان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە، لەوێدا ئارەزوو لەتیفی بە زۆر ڕائەکێشن و دەیبەنە ژوورێکی لێپرسینەوەی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپێچینەوە و هەڕەشەی لێدەکەن. ناوبراو بە هۆی ئازار و توندوتیژی هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە هۆشی خۆی دەچێت و ڕاگوێزی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ده‌كرێت.