“محه‌ممه‌د مۆقیمی” پارێزه‌ری “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه ناوبراو به خۆراكی ماوه‌ی به‌سه‌رچوو ژاراوی كراوه و پاشان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ی “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی”، ناوبراو كاتێك له ژاراوی بوونی خۆراكه‌كه‌ی تێ ده‌گات بۆ كڕینی شت و مك سه‌ردانی بووفه ده‌كات و له‌وێ له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ڕاسپێردراون به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت. شایانی باسه كه “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” كاریكاتۆریست و چالاكی بواری منداڵان ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ناحیه‌ی ٣٣ی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. نابراو له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویش له ئاست پێشێل كردنی مافی ژنان و منداڵان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.
