به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” خانه‌نشیكراوی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین و باوكی “ئێحسان ڕوسته‌می” به‌ندكراوی سیاسی، كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی به توندی ئه‌شكه‌نجه دراوه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری هه‌رسین بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه. به پێی هه‌واڵه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له كوڕه‌كه‌ی، ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له حاڵێكدا كه ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه له سه‌ر جەستەی دیاربووه، له‌پێش چاوی داناوه. شایانی باسه، ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و ته‌نانه‌ت دادستانی شاری هه‌رسین دژ به ئه‌شكه‌نجه‌دانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه.
