به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی یاسووج به ناوی “سه‌مه‌د پورشه”، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا توانای كاركردنی له‌ده‌ست داوه.
سه‌مه‌د پورشه پاش به‌ندكران له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا تووشی دیسكی سه‌ختی گه‌ردن بووه. ئه‌و شارومه‌نده كه كرێكاری گهچكاره پاش ئازادی گه‌ڕاوه‌ته سه‌ر كار، به‌ڵام به‌هۆی ئێش و ئازاری زۆر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. پزیشكانی شاری یاسووج به‌و چالاكه كرێكارییه‌یان وتووه ئه‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، به‌ڵام سه‌مه‌د پاره‌ی نییه و به‌هۆی له‌ده‌ستدانی توانای كاركردن له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات.