چالاكانی مافی ژنانی به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، ژماره‌یك له به‌ندكراوان، له‌وانه “سارا جه‌هانی” دكتۆری بواری ده‌رمانسازی، كاتێك له پێدانی ڕه‌مزی مۆبایله‌كه‌ی خۆی بواردووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دراوه‌ته به لێدان و بریندار كراوه. هه‌روه‌ها “هوومه‌ن تاهری” له‌لایه‌ن بازجووه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه به جۆرێك كه ددانێكی شكاوه، ڕوومه‌تی ماسیوه و جه‌سته‌ی شین بووه‌ته‌وه. به‌ندكراوانی دیكه‌ش له مافه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان بێبه‌ش كراون و هه‌موو هێڵه‌كانی ته‌له‌فوونی زیندانیان به‌سه‌ریاندا پچڕاندووه.