“ئەره‌شک قەیسەربەیگی”، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەرئابڵە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە و نەچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، “ئه‌ره‌شك” لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەرئابڵە ناچار به واژۆ كردنی وه‌ره‌قه‌یه‌كی سپی بووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، “ئه‌ره‌شك قه‌یسه‌ربه‌یگی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا. ناوبراو پێشتر و له گه‌رماوگه‌رمی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”دا له شاری سه‌ر‌ئابڵه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
