پاش بۆردوومانی زیندانی ئێڤین، مورته‌زا ئه‌سه‌دی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌و به‌ندیخانه بۆ زیندانی فه‌شافوویه و له‌وێشه‌وه بۆ زیندانی ئه‌منیه‌تی قوم گوازراوه‌ته‌وه و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دایه.
مورته‌زا ئه‌سه‌دی مامۆستای زانكۆی ئازادیخوازی خه‌ڵكی تاران، سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. پاش هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، ئه‌و به‌ندكراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی دیكه بۆ زیندانی فه‌شافوویه گوازرایه‌وه. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك بۆ یه‌كێك له خانووه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له قوم گواستراوه‌ته‌وه و هه‌ر ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت. مورته‌زا له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به درووستبوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی داوه.