مه‌نسووری ڕه‌حیمی چالاكی مه‌ده‌نی و وێنه‌گری ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ له هێرشی ئیتلاعاتی سپا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زه‌ۆره‌ملێ به سه‌خه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه توندووتیژی بێ وێنه‌یان نوانده به جۆرێك كه چه‌ند ئێسقانی شكاوه. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌كانی مهاباد ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌له‌كترۆنی مه‌نسوور و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا گرتووه. ڕۆژی ٢٤ی پووشپه‌ڕ، مه‌نسوور ڕه‌حیمی په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه زیندووه به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.