به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “مه‌عسوومه سنه‌وبه‌ری” كه به ٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه، به بڕیاری قازی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج ماوه‌ی ١٣ مانگه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ده‌درێت.
“مه‌عسوومه سنه‌وبه‌ری” خه‌ڵكی ته‌ورێز و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌جه، ناوبراو خێزاندار و دایكی كچێكه و ڕۆژی ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠١، پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج گوزرایه‌وه. ناوبراو به لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان تۆمه‌تبار كراوه و له‌لایه‌ن قازی په‌روه‌نده‌كه‌یه‌وه به ٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم و له دۆسیه‌كه‌یدا بڕیار دراوه تا كۆتایی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا بمێنێته‌وه.
