به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو برای به‌ندكراو له زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “فه‌ردین و فه‌رهاد ئاقازاده” له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر فه‌ردین و فه‌رهاد ئاقازاده به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له شه‌ڕێكی به كۆمه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كران. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌و دوو به‌ندكراوه له‌كاتی سه‌ردانی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ گاردی ئه‌منیه‌تی ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. پاش ئه‌و ڕووداوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ورمێ بڕیاری داوه كه هه‌ر دووكیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی بگوازنه‌وه، له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا هه‌ر دووكیان ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا