“حه‌میدڕه‌زا كوهكه‌ن” باوكی “بنیامین كوهكه‌ن” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان گوازراوه‌ته‌وه و له‌وێ له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازا دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “حه‌میدڕه‌زا كوهكه‌ن” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها برازا و برای هاوژینه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌كبه‌ر كوهكه‌ن” و “حارس خهرووت” له ناوه‌ندی شاری زاهیدان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌میدڕه‌زا و هاوژین و منداڵێكی یه‌ك ساڵانی به‌یانی چوارشه‌ممه بۆ دادگای نووری زاهدان گوازراونه‌ته‌وه و ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه و لێدان به ڕوومهتیانهوه دیار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئێدریس و بنیامین كوهكه‌ن”ی ته‌مه‌ن ٢٣ و ١٦ ساڵ، هه‌ر دوو كوڕی حه‌میدڕه‌زا كوهكهنن كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.