هه‌واڵدێرێكی خه‌ڵكی تاران به ناوی “هێدیه كیمیایی”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له ماڵپه‌ڕی ئیكس ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم بڵاو كرده‌وه.
“ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” لاوی ئێعدامكراوی خه‌ڵكی بێجاڕ و دانیشتووی كه‌ره‌ج له ساڵی ١٤٠١، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان دیداری ئه‌كرد و هه‌ر حه‌فته بۆ ڕێزگرتن له یادی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “سه‌یدمحه‌ممه‌د حسێنی” خۆراكی له نێو خه‌ڵك دا بڵاو ده‌كرده‌وه. ناوبراو ماوه‌ی ١١١ ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئێستا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ ورگرتنی ئێعترافی ئیجباری دایه.