به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی شاره‌وانی مهاباد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و كاسبكارانیان ئازار داوه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به هۆی گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی، ئابووری وڵاتی تا ئاستی داڕمان بردووه و كاتێك چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ده‌ستفرۆشییه‌وه ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن، مه‌ئموورانی سه‌كوتگه‌ری شاره‌وانی هێرش ده‌كه‌ن سه‌ریان و ئازاریان ده‌ده‌ن. بۆ نیموونه له شاری مهاباد، كه‌سێك به ناوی سه‌لاح شێخه‌پور له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌سیجی دیكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشانی به‌ندئاوی مهاباد و هه‌وڵی زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌كانیان داوه.