کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئایین و ڕۆڵی سیاسیی له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا

unnamed 3

ئایین لهكۆمهڵگای چینایهتیی ئهمڕۆدا، لهههمان حاڵدا كهبیروباوهڕی جهماوهری بهرینی كرێكار و خهڵكی زهحمهتكێش پێكدێنێ، ئامرازێكهلهدهست سهرمایهداران و دهوڵهتهكان، تا لهو ڕێگهوه، لهخهباتی جهماوهری خهڵك بۆ گۆڕینی باروودۆخی ژیانیان لهم جیهانه، ڕێگری بكهن. ئایین نهتهنیا لهسهردهمی نیزامی سهرمایهداریدا بهڵكوو بهدرێژایی مێژوو، ڕهنگدانهوهی بێهیوایی و بێتوانایی جهماوهری خهڵك بووهلهبهرامبهر كۆسپهكانی سهر ڕێگای ژیانیان.

مرۆڤێك كهدیلی پهیوهندی زاڵمانهی نیزامی سهرمایهدارییهو بهتهنیا ناتوانێ باروودۆخی ژیانی خۆی بگۆڕێ و لهبهرامبهر ڕهنج و ئازارێك كهخۆی و بنهماڵهكهی تێیدا گرفتار بووه، هیچ كارێكی لهدهست نایه، كاتێك كهخۆی لاواز و بێ دهسهڵات دهبینێ، بهناچار ڕوو لهئاسمان دهكات، بهو هیوایهی كههێزێكی بهتواناتر پهیدا بێت و ڕزگاری بكات. كاتێك لهدنیای واقعیدا هیچ هومێدێك بۆ گهیشتن بهئاواتهكان نامێنێتهوه، ئاواتهخوازی ئهوهیهكهبۆ گهیشتن بهخواستهكانی، لهپاش مردنی، زیندوو بێتهوه‌. بهمجۆره، بهئاواتی گهیشتن بهخۆشبژێوی و بهختهوهری لهدنیای خهیاڵیی پاش مهرگیدا، ڕهنج و ئازاری دنیای واقعی تهحهمول دهكات.

دهوڵهتهجۆراوجۆرهكانی بورژوازی، لهگۆشهو كهناری جیهان، بهپێی پێگهیهی خۆیان و ئاستی خهباتی كرێكاران و پێشكهوتنی كۆمهڵایهتی، لهسێ ڕێگاوهدهسهڵاتی خۆیان درێژه پێدهدهن. یهكهم، لهڕێگهی سهركوتی ڕاستهوخۆ و پێشێلكردنی ئازادی و مافی خهڵك، كهلهوڵاتانێك وهكوو ئێران لهگهڵ پانتاكهی ئاشناین. دووههم، بهیاسا دهرهێنانی سهركوت، واتهههموو ئهو یاسایانهی كهلهپارلهمانهبورژواییهكاندا لهدیفاع لهخاوهنداریهتیی سهرمایهداران و دژبهمافی كرێكاران پهسند دهكرێن و لهنهزمێكی كۆمهڵایهتیی دیاریكراودا، ههمووان ناچار دهكهن كهپهیڕویی لێبكهن. سێههم، دهروونی كردنی سهركوت، واتهمرۆڤهكان دهخهنهپێگهیهكهوهكهههژاری و بێ مافی خۆیان، تاقیكردنهوهی ئیلاهی پێناسهبكهن و بههیوای بهههشتی بهرین، ملكهچی باروودۆخی فهلاكهتباری ئێستایان دهبن. ئایین، سهركوتێكی مهعنهوییهكهلهسهر شانی جهماوهری خهڵك، قورسایی دهكات. ئایین گشت ئهوانهی كهههموو تهمهنیان زهحمهتیان كێشاوهو لهههژاریدا ژیاون فێریان دهكات كهتا كاتێك لهو دنیایهدا دهژین، تهسلیم و سهبوور بن و بههیوای گهیشتن بهپاداشهبهههشتییهكان، ئارام بگرن. ئایین جۆرێك ماددهی هۆشبهری مهعنهوییهكهتێیدا كۆیلهكانی سهرمایه، دهست لهههوڵدان بۆ گهیشتن بهژیانێكی شیاوی ئینسان، دهكێشنهوه‌.

ڕزگاری مرۆڤی كرێكار و زهحمهتكێش لهچنگ ئهم وههم و خورافهیه، ئهگهرچی بهڕووناكبیری و لێكدانهوهی زانستیی جیهان، لهچوارچێوهیهكی دیاریكراودا، دێتهدی، بهڵام ئهم ڕزگارییه،لهپانتایی كۆمهڵایهتیدا، تهنیا كاتێك دێتهدی كهباروودۆخی ژیانی مرۆڤهكان بگۆڕێ و ئهو هێزهسرووشتی و كۆمهڵایهتییانهی كهمرۆڤ لهترسانی پهنای بردووهبۆ وههم و خورافهو ئایین، بكهوێتهژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشڕهو و ڕزگاری بهخشی كۆمهڵگا، كۆمۆنیستهكان و چینی كرێكاری وشیار.  بهشۆڕشی كۆمهڵایهتیی چینی كرێكار، كهبێگومان شۆڕشێكی وشیارانهیه، ڕێگای ڕزگار بوونی مرۆڤ، لهزیندانێك كهتوانای ئاڵوگۆڕبهخشی بهند كردووه، خۆش دهكرێت.

بهڵام ٣ ئامرازی سهرهكی كهدهبنههۆی زاڵ بوونی ئایین بهسهر بیر و زهینی جهماوهری ههژار و بێبهشی كۆمهڵگا، بریتین له‌: یهكهم، بههرهمهند بوون لهئیمكاناتی ماڵی و تهبلیغاتییهك كهدهوڵهتهكان دهیخهنهئیختیار پهرهپێدهران و بۆنگا ئایینییهكان. دووههم، دهخاڵهت دانی یاسای شهرعی و باوهڕی ئایینی لهئیداره كردنی كاروباری دهوڵهت. سێههم، ڕاهێنانی ئایینی لهمهدرهسهكان.

جیایی مهزههب لهدهوڵهت، بهمانای ههڵوهشاندنهوهی ههمووجۆر ههڵاواردنێكه  لهئاست پیشهدهوڵهتییهكان و مافی ئینسانهكان، بهێپی باوهڕمهند بوون و بێ ئاوهڕیییان بهئایین. واتهڕێگری لهتهرخان كردنی ههموو جۆر یارمهتییهكی ماڵی و غهیرهماڵیی دهوڵهت بهناوهندهئایینیهكان و چالاكییهكان، مهوادی دهرسی و نهریتی ئایینی لهمهدرهسهو دامهزراوهئامووزشییهدهوڵهتیهكان، واتههیچ ئایینێك به ئایینی ڕهسمی نهناسرێت. ئایین بابهتی خسووسیی كهسهكان پێناسهبكرێت و ههمووان لهباوهڕمهند بوون و بێ باوهڕی بهئایین ئازاد بن.

خواستیجیایی مهزههب لهدهوڵهتدرووشمێكهكهسهرهڕای نیشان دانی دژایهتیی ئێمهلهگهڵ ئایین، وهك بابهتێكی دهوڵهتی، بهڵێنداریمان بهنیسبهت ئهسڵی ئازادیی بێشهرت و مهرجی بیر و بۆچوون نیشان دهدات. واتهتیشك دهخاتهسهر ئهم ئهسڵه، كهدهسهڵاتی سیاسی و حكوومهتی سۆسیالیستیی دواڕۆژ، دژبهجهبر و زۆر، و پشكنینی بیروباوهڕ و ههڵاواردن و بهربهستی یاساییهدژبهكهسهئایینییهكان و لهپێناو ڕهخنهگرتن و پهراوێز خستنی بیروبۆچوونی ئایینی لهكۆمهڵگادا، هیچ شێوازێك بێجگهلهخهباتی تێئۆریك و ڕووناكبیرانهو ڕاهێنان و بهقهناعهت گهیاندن، ڕێگهپێدراو نییه‌.

ئێمهئایین بهدهر لهوهیكهلهدهوڵهت سهربهخۆ بێت یان نهبێت، بهئهفیونی جهماوهر و ئامرازی دواكهوتنیان دهزانین و ئهگهر خوازیاری جیایی دین لهدهوڵهتین، ڕێك بهو هۆكارهیهكهدهمانههوێ گشت شێواز و یاسای پهرهپێدهری دهوڵهتیی ئهم ئهفیونهلهكۆمهڵگادا، بهیهكجاری ههڵوهشێتهوه‌.

ئێمهلهخهبات لهدژی ئایین، ههرگیز بێڕێزی بهبیروباوهڕی خهڵك ناكهین، كاری ئێمهڕووناكبیری و شیكردنهوهی بهحهوسهلهی ڕاستییهكان و ڕوون كردنهوهی بهبهڵگهی جیهانبینیی كۆمۆنیستییهلهقهباڵ دیاردهی ئاییندا. چالاكیی و خهبات ئێمهدژبهئایین، نهتهنیا نابێ ڕیزی هاوپشتیی خهباتكارانهی چینی كرێكار دژبهسهرمایهداران لاواز بكات،  بهڵكوو پێویستهئهم ڕیزهچینایهتییه، بههێزتر  بكات.